کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک بە مردوویی دۆزرایەوە

کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا بە مردوویی دۆزرایەوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک رایگەیاند، کارمەندێکی پۆلیسی کەرکوک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە گەراجی ئەکادیمییای فەرماندەیی پۆلیس بەمردوویی دۆزرایەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو پۆلیسە کارمەندی فەوجی سێی هێزەکانی پۆلیسی ئامادەی کەرکوکە، مەشق و راهێنانی لە ئەکادیمییای فەرماندەیی پۆلیس هەبووە و پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوای تەواوبوونی مەشقەکەی بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە چووەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەی و گیانیلەدەستداوە.

وتیشی، کەمێک پێش ئێستا تەرمەکەی بۆ دادپزیشکی کەرکوک گواستراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەم رێگایانە دەروونی خۆت ئارام بكەرەوە

بابەتی دواتر

حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم زیاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: لە مانگی رەمەزاندا پێویستە ئیلهام لە ماناكانی ئارامی و دان بەخۆداگرتن و برایەتی و پابەندی وەربگرین

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم، بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “لەم مانگەدا پیرۆزەدا پێویستە…
Total
0
Share