بەم رێگایانە دەروونی خۆت ئارام بكەرەوە

لەگەڵ ئەوەی رۆژانە بەشێك لە هاوڵاتییان بەردەوام دووچاری گرفت و دڵەراوكێ دەبن، بەڵام چەند رێگایەك هەیە بۆ ئەوەی رۆژانە بتوانیت لانیكەم دۆخی خۆت ئارام بكەیتەوە و زانایان و پسپۆرانی دەروونی ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە كە چەند رێگا هەن دەتوانیت رۆژانە كاریان لەسەر بكەیت و فشارە دەروونییەكان كەمبكەیتەوە

ئەو هەنگاوانە بریتین لە:

1. رۆیشتن، بە پێ بۆ ماوەیەك كە دەتوانێت كەشێكی ئارام بۆ خۆت دروستبكەیت.

2. هەناسەدانی قووڵ، بە بڕوای بەشێك لە پسپۆرانی بواری تەندروستی یارمەتیدارە بۆ كەمكردنەوەی نیگەرانی و دڵەراوكێ.

3. رێكخستنی ژوور و شوێنی كارەكەت، كە ئەمەش هۆكارێكی دیكەیە تاوەكو بتوانرێت فشارە دەروونییەكان لەسەر كەمبكرێتەوە.

4. خوێندنەوە و نووسین لە رۆژنامە و گۆڤارەكان كە ئەوەش رێگایە بۆ كەمكردنەوەی فشارە دەروونییەكان و رێگایەكە بۆ بیركردنەوەیەكی فراوانتر و دووركەوتنەوە لە جەنجاڵییەكان.

5. گوێگرتن لە میوزیك: پسپۆران پێیانوایە رۆژانە چەند خولەكێك گوێگرتن لە میوزیك دەروونت ئارامدەكاتەوە كە دەتوانێت بە شێوەیەكی بەرچاو فشارە دەروونییەكان كەمبكەیتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییە
تا ئێستا بەشێک لە ڕۆژنامەنووسانی هەولێر و دهۆك لە زینداندان

ساڵانە ڕۆژی 3ی ئایار وەک ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەری لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیاریکراوە، ئەمرۆ یادەكەیە، بەڵام تائێستا لە…
Total
0
Share