قوباد تاڵەبانی: كێشەی مووچە بەرەو چارەسەربوون دەچێت

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتن بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و دەشڵێت، “كێشەی مووچە بەرەو چارەسەربوون دەچێت”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە میانی سەردانەكەیدا بۆ قەزای كفری لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، دانوستان لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە و وەفدەكانمان بە بەردەوامی سەردانی بەغداد دەكەن.

وتیشی، “لە ئێستادا لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەربوون دەچێت”.

بابەتی پێشتر

باسم عەوادی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

 مانگی رابردوو نزیکەی 27 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share