باسم عەوادی: بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت

وتەبێژی حكومەتی عێراق رایدەگەیەنێت، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەن و دەشڵێت، “بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت”.

باسم عەوادی وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت و بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانەوە جێبەجێدەكرێت كە تایبەتە بە بانكیكردنی مووچە.

وتیشی، “لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان هەیە و هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان لە نیازپاكیی سەرۆك وەزیرانی عێراق تێدەگەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەغداد پێداگرە
شێركۆ جەودەت: چەند كەسێكی هەرێم ڕێگردەبن لە ڕادەستكردنی دۆسیەی نەوت

ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكانی پەرلەمان ڕایدەگەیەنێت، بەغداد سوورە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، بەڵام لە هەرێمی…
Total
0
Share