ئاگادارییەك بۆ شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ ڕێگەیەكی سەرەكی لە هەولێر دادەخرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەكەینەوە ،كەوا سبەینێ لە كاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی تاكو كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ ،شەقامی 100مەتریی لەسەر بەرزەپردی ڕزگاری تاكو نزیك بازاڕی لەنگە لە هەردوو سایدەكە دادەخرێت.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،بەهۆی دانانی هەیكەلی پردی پەڕینەوە لەبەردەم كۆلێژی دەرمانسازی و شوفێران وەكو ڕێگەی بەدیل دەتوانن شەقامی 40 مەتری و شەقامی 20 مەتری هەڤاڵان بەكاربێنن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن دووه‌م بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ڤۆلفسبۆرگ تۆمار کرد

بابەتی دواتر

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی دەکات لە دەستپێشخەریی نوێ بۆ دەربازبوون لە ئاستەنگە سیاسییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share