ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان

نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لەكاتێكی پێشتردا ئیسرائیل داوای لە ئەنجومەنەكە كرد كۆبوونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكەی ئێران بۆسەر ئیسرائیل.

جلعاد ئیردان، نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نامەیەكدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش رایگەیاند، هێرشەكەی ئێران پەرەسەندنێكی توند و مەترسیدارە.

لای خۆیەوە وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی چین لە لێدوانێكدا لە پێگەی ئەلیكترۆنیی وەزارەتەكە رایگەیاند، چین هەست بە نیگەرانییەكی قوڵ دەكات لەبارەی پەرەسەندنەكانەوە دوای ئەوەی ئێران مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاراستەی ئیسرائیل كرد.

شەوی رابردوو ئێران هێرشێكی بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەك بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدا و ماوەی پێنج كاتژمێری خایاند. ئەوەش یەكەم هێرشی راستەوخۆی لەو جۆرەیە تاران دژ بە تەلئەبیب-ی ئەنجامبدات، دوای نزیكەی دوو هەفتە بەسەر بۆردومانكردنی كونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەنووس و مانەوەمان بەندە بە یەكڕیزی و یەكگرتووییمانەوە

بابەتی دواتر

لە پێناو تەندروستیت ئەم بەشانەی مریشک مەخۆ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share