بافڵ جەلال تاڵەبانی: چارەنووس و مانەوەمان بەندە بە یەكڕیزی و یەكگرتووییمانەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی 36 ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەكەمان دەكەینەوە، سەری رێزمان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاوی ورە و خۆڕاگری بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.”

سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئاماژە بەوەشدەکات، ئەنفال تاوانێكی لەیادنەكراو و برینێكی قووڵە بە دڵی نیشتمانەوە، مەرامێک بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی میللەتێك كە بانگی ئازادیی دەدا و خەونی بە سەرفرازییەوە دەبینی. هاوكات پەندێكی مێژووییشە تاوەكو لەو راستییە تێبگەین جیاوازییەكانمان چەند زۆربن، كوردبوونمان پێش هەمووشتێكە و چارەنووس و مانەوەمان بەندە بە یەكڕیزی و یەكگرتووییمانەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەشڵێت، “میللەتی كورد لە رابردوودا هەموو جۆرەكانی ئازار و نەهامەتیی چەشتووە، ناكرێت ئەو مێژووە نادیدە بگیرێت و بە بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسییەوە درێژە بە سیاسەت بدەین و بەها و ئامانجە باڵاكان بكەینە قوربانیی ململانێیەكی ناڕەوا و ناپێویست، بۆیە هیوادارم هەموومان كوردانە و بەرپرسیارانە كاربكەین و میللەتە ستەمدیدەكەمان بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستەبكەین، میللەتێك كە هەموومان قەرزاری گیانفیدایی و قوربانیدانیانین.”

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا، دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی و سەرفرازیی بۆ كەسوكاری خۆڕاگریان دەنێرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: خزمەتگوزاریی بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی بڕین و دیاریكردنی شەقام بۆ زەوییەكانی شەهیدانی دەستی داعش دەستیپێكرد. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكان بۆ ئەوەیە پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەیەكی بەهێز و كارا و یەكگرتوو رێكبكەون

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی كۆنگرێسی ئەمریكا بە سەرۆكایەتیی ئادەم سمیس، ئەندامی لیژنەی…
Total
0
Share