نەتەوە یەكگرتووەكان: سوریا سەقامگیرنییە بۆ گەڕانەوەی پەنابەران

ملیۆنان پەنابەری سوری لە وڵاتانی دەوروبەر دەژین

لیژنەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان تایبەت بە بەدواداچوونی ڕاستییەكان لە سوریا دەڵێت، وڵاتەكە گونجاونییە بۆ گەڕاندنەوەی پەنابەران و ئاماژەدەدات بەوەی شەڕ و كوشتار و گەڕانەوە بۆ توندوتیژی، مایەی نیگەرانین.

لیژنەكە لە ڕاپۆرتی 24-ـەمینی خۆیدا، كە بڕیارە لە 23ی ئەم مانگە ڕادەستی ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی بكات، هۆشداریداوە لە دۆخی ناوچەی درعا، كە لەلایەن هێزەكانی سەر بە ڕژێمی سوریاوە گەمارۆی خراوەتەسەر، سەرەڕای بۆردومانی چڕ.

ڕاپۆرتەكە باس لە دۆخی ناهەمواری كەمپی هۆل-یش دەكات، كە ژمارەیەكی بەرچاوی پەنابەرانی لەخۆگرتووە.

پاولۆ بینیرۆ، سەرۆكی لیژنەكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ وتی، “پاش تێپەڕبوونی ئەو هەموو كاتە، لایەنە ناكۆكەكان بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و پێشێلكاریی دژ بە مافە بنەڕەتییەكانی مرۆڤی سورییەكان”.

دەشڵێت، “جەنگی سەر هاوڵاتییانی مەدەنی بەردەوامە، ئەستەمە بتوانن ئاسایش و پەناگەی ئارام لەو وڵاتەدا بدۆزنەوە كە جەنگ وێرانیكردووە”.

لیژنەكە حاڵەتەكانی “ئەشكەنجە، توندوتیژیی سێكسی لەكاتی دەستبەسەركردن، حاڵەتەكانی مردن لەكاتی دەستبەسەركردن و بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ”ی بە بەڵگە تۆماركردووە.

لەماوەی ڕابردوودا ئابوریی سوریا بارودۆخێكی دژواری خێرای بەسەرداهات، كە بووەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نان و زیادبوونی بەرچاوی نەمانی ئاسایشی خۆراك بەڕێژەی زیاتر لە 50% بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، وەك ئەوەی لیژنەكە ئاماژەی پێداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێران دەرگا بەسەر ئەرمینیادا دابخات پێدەچێت لە بێ کەسیدا جەنگەکە بدۆڕێنێت

ماوەی مانگێکە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمینیادا بەردەوامە، بەهۆی بەهێزی هێزی ئاسمانی ئازەربایجانەوە ئەرمینیا چەندین تانک و سیستمی…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری…
Total
0
Share