سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو خەرجدەكرێت

ئەندامێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی نووسراوێكی حكومەتی عێراق كە جەختیكردووەتەوە پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجە و خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ساڵی 2023دا و بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق وەڵامی نووسراوێكی داوەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە پابەندە بە جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2023 و خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە سێ مووچە دواكەوتووە و نووسراوەكە لەلایەن نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دەرچووێندراوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیش، حكومەتی عێراق پابەندكراوە بە خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و ئەگەر جێبەجێی ناكات پێچەوانەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییە.

بابەتی پێشتر

گەرمیان.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

ئوردن ئاسمانی وڵاتەكەی بەرووی گەشتە ئاسمانییەكاندا دادەخات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share