پارێزگاری کەربەلا: 14 ملیۆن زیارەتکار هاتوونەتە کەربەلا

پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند، بەبۆنەی رێورەسمەکانی یادی چلەوە 14 ملیۆن زیارەتکار لە ناوخۆو و دەرەوەی عێراق روویان لە پارێزگاکە کردووە.

نەسیف خەتابی پارێزگاری کەربەلا رایگەیاند، بەبۆنەی دەستپێکردنی رێورەسمەکانی یادی چلەوە 14 ملیۆن زیارەتکار روویان لە پارێزگاکە کردووە، کە ئەمەش لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی زیارەتکارە روویان لە کەربەلا کردبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی 28هەزار پاس بۆ گواستنەوەی زیارەتکاران تەرخانکراوە.

لە رۆژی شەممەوە رێورەسمەکانی یادی چلەی ئیمام حسێن دەستیپێکردووە و تا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.

 

 

 

بابەتی پێشتر

وادەی گەیشتنی پارەكەی بەغداد راگەیەندرا

بابەتی دواتر

خۆراک دەدەیت بە گرێ شێرپەنجەییەکان.. دووربکەوەرەوە لە تەواوکەری ڤیتامین C

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share