عەمید سالار عەبدوڵا: داوامانکردووە ژنان بتوانن منداڵەکانیان بکەنە خاوەنی پاسپۆرت

عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ڕایگەیاند، داوایانکردووە ژمارەیەک یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوێبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، داوامانکردووە ئەو هاوڵاتییانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین، بۆ نوێکردنەوە و دەرکردنی پاسپۆرت پێویست نەکات بێنەوە بۆ عێراق و هەر لە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە ئەوروپا و وڵاتانی دیکە ببن بە خاوەنی پاسپۆرت.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێکی دیکە لەو یاسایانەی داوای هەموارکردنەوەمان کردووە، بریتییە لە پێدانی ماف بە دایکان و ژنان لە نوێکردنەوە و دەرهێنانی پاسپۆرت بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان خوار 18 ساڵە.

عەمید سالار عەبدوڵا وتیشی، ئەمە جاری سێیەمە داوامانکردووە، ژنانیش هاوشێوەی پیاوان بەپێی دەستوور مادەم یەکسانن لە مافەکانیان، بتوانن منداڵەکانیان بکەن بە خاوەنی پاسپۆرت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکران

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی بنکە و ناوەندەکانی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد. جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی…
زیاتر ببینە

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانى بە گرێبەستکردنى مامۆستایانى وانەبێژى واژووکرد

د. ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی واژوو کرد. لە راگەیەندراوێکی…
Total
0
Share