کەشتییەک بە زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلاندییەوە گەیشتە عێراق

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، کەشتی ئاریزۆنا بە زیاتر لە 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلاندییەوە گەیشتە عێراق و بۆ بەشەخۆراک هاوردەکراوە.

کۆمپانیای گشتیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڵاویکردەوە، کەشتیی ئاریزۆنا گەیشتووەتە ناوچەی ئەدلا و برنجی تایلاندی هەڵگرتووە کە بەشێکە لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکنینی پێویست بۆ برنجەکە ئەنجامدەدرێت بەر لەوە بنێردرێت بۆ بریکارەکانی خۆراک بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتییاندا.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share