وەفدێكی یەكێتی بۆ تەوتینی مووچە لەگەڵ پارێزگاری بانكی ناوەندییدا كۆبووەوە

وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پرسی تەوتینكردنی مووچە لەگەڵ عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق كۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی كۆبوونەوەكە بەدواداچوونە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

هەر بە پێی زانیارییەكان، نووسراوی فراكسیۆنی یەكێتی و یاداشت و واژووی چوار فراكسیۆنی كوردستانی و 138 پەرلەمانتار و سەرۆكی فراكسیۆنی عێراقی درایە پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق كە پشتیوانی لە داواكاریی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ تەوتینیكردنی مووچە لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە و ئەم وەزیرانە جێگەیان نابێتەوە

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “دەرماڵەی فەرمانبەران كەمناكەینەوە.” كاربەدەستێكی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا ئاشكرایكرد، “مستەفا کازمی سەرۆکوەزیران…
Total
0
Share