سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سێ رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتاییدێت و دواتر رەوانەی بەغداد دەکرێت.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، رێکەوتی 10ی ئەم مانگە، سیستمی پەیرۆڵی بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچە کاراکردووە.

وتیشی، لە سێ رۆژی داهاتوو، سەرجەم کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شوبات لەلایەن یەکە ژمێریارییەکانەوە تەواودەکرێن، بڕیاریشە کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی شوبات رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.

یادگار جەبار روونیشیکردەوە، لیستی ئەو خانەنشینانەی مانگی رابردوو، کە شایستە داراییەکانیان لە بەغدادەوە نەهاتبوو، لە سیستەمی پەیڕۆڵدا وەک پاکێجێکی جیاواز جێگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەباح هەورامی: بڕیاری بەڕێوەبەرێکی وەزارەتی دارایی هۆکاری كەمی دەرمانە لە سلێمانی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی، كێشەی كەمی دەرمان لە پارێزگاكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەرێكی وەزارەتی داراییە، كە بڕیاریداوە تەنها 5%ی شایستەی…
Total
0
Share