بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، دوو سەرباز لەكاتی گەڕانەوەیان لە ئەرک كە ماتۆڕسكیلێكیان پێبووە، لەسەر رێگای کەرکوك – لەیلان تووشی روداوێکی پێکدادان بوون، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک لە جۆری کیا.
لەئەنجامی رووداوەکە كە بەیانی ئەمڕۆ هەینی روویدا، سەربازێکیان گیانیلەدەستدا و سەربازێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.