ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان هەڕەشە لە منداڵانی عێراق دەکەن

سەرۆکی بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، بە تێکڕا هەر منداڵێکی عێراقی هەفتانە 44.5 کاتژمێر بە دیار ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە بەسەردەبات، ئەم ئامێرانە هەڕەشە لە منداڵان دەکەن.

فازڵ غەزراوی سەرۆکی بنکەی ستراتیژی مافەکانی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، “ئەو منداڵانەی تەمەنیان لەنێوان 5- 15 ساڵاندایە، هەفتانە 44.5 کاتژمێر بەدیار ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە بەسەردەبەن، زۆرینەی منداڵان تووشی ئالوودەبوون بوون بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان”.

باسیلەوەشکرد، “زۆرینەی منداڵان رووبەڕووی کێشەی کەمخەوی بوونەتەوە، هاوکات مەترسیی تووشبوونیان بە خەمۆکی دڵەڕاوکێ و کێشەکانی کەمبوونەوەی سەرنج و زیادبوونی هەستی توڕەیی و شەڕەنگێزی و بێدەنگی و نەبوونی توانای دروستکردنی پەیوەندییان بۆ دروستدەبێت”.

هاوکات ئەو بەرپرسە هۆشداری لە داهاتووی ئەو منداڵانە دا و جەختیکردەوە لەبەردەم مەترسییەکی جددیدان و داوایکرد دایکان و باوکان هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەن.

 

 

 

بابەتی پێشتر

دوای چەند مانگێک لە دیارنەمانی تەرمی گەنجێکی رانیە دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

ئامۆژگاریی شارەزایان لەبارەی خواردنی شوتییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share