خۆپیشاندانەكانی بەغداد.. برینداربوونی 32 كارمەندی ئەمنی ڕاگەیەنرا

دیمەنێك لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ڕایدەگەیەنێت، 32 كارمەندی هێزە ئەمنییەكان كە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانی بەغداد ڕاسپێردرابوون بە بۆمبی دەستی برینداربوون.

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە بەغدادی پایتەخت خۆپیشاندان بۆ یادكردنەوەی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی ڕابردوو و ڕۆژانی دواتری بەڕێوەچوو.

وتیشی، “خۆپیشاندانەكە چالاكی جۆراوجۆی تیا ئەنجامدرا، و هێزە ئەمنییەكانیش ئەركی خۆیان لە پاراستنیان گرتەبەر، بەڵام كۆمەڵێكی حسابكراو لەسەر خۆپیشاندەران بۆمبی دەستییان بۆ هێزە ئەمنییەكان هەڵداوە و بەهۆیەوە دوو ئەفسەر و 30 كارمەندی فەوجی دووی فریاكەوتن برینداربوون”.

بەپێی وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەو كۆمەڵەیە بەردەوامن لە هەڵدانی بۆمبی مۆلۆتۆڤ لە هەردوو پردی كۆماری و سنك لە بەغداد.

دوپاتیشیكردەوە، هێزە ئەمنییەكان پابەندبوون بە ڕێنماییەكان و خۆكۆنتڕۆڵكردن سەرەڕای ئەو دەستدرێژییانەی كرایەسەریان، بەردەوامیش دەبن لە ئەنجامدانی ئەركە پیشەییەكەیان بۆ پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری لە دامەزراوە گشتی و تایبەتەكان.

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دەستپێكی خۆپیشاندانەكانی بەغداد و شارەكانی دیكە، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی فراوان لەو شارە ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى‌ داعش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ ‏هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له‌ عێراق…
زیاتر ببینە

تانەکەی یەکێتی لەلایەن دەستەی دادوەریی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە وەرگیرا

دەستەی دادوەریی کۆمسیۆن تانەیەکی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی دابوو. بەپێی بڕیارێکی…
Total
0
Share