ئەمشەو بەهۆی باران و ناجێگیریی كەشوهەواوە، ئۆتۆمبێلێك لە دەربەندی كۆڕێ وەرگەڕاوە و كەوتووەتە نێو دەربەندەكەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتییەك گیانیلەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەكان رووداوەكە لە كاتژمێر09:00ـی ئەمشەو بووە كە ئۆتۆمبێلەكە دوو كەسی تێدا بووە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی و پۆلیس و ئاسایش ژنێكیان لە نێو ئۆتۆمبێلەكە رزگاركردووە، بەڵام شۆفێرەكە كە هاوسەری ژنەكە بووە گیانیلەدەستداوە.