چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە حەپی قەدەغەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا، كە بە نیازبوون لە مەرزی پەروێزخان بیهێننە ناوەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ دووشەممە 2ی تشرینی دووەم ئاسایشی گەرمیان ئاشكرای كردووە، “ڕۆژی 26/10/2020 لەلایەن هێزەکانی بنکەی ئاسایشی مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی سەر بە بەرێوبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیان توانرا لە کاتی پشکنیندا دەست بگیرێت بە سەر 200 پارچە حەپی جۆری (ترامادۆڵ)دا کە جۆرە حەپێکی هۆشبەرە و بە پێی یاسا بە بێ ڕەچەتەی پزیشکی تایبەت مامەڵە و بەکارهێنانی قەدەغە کراوە”.

هەروەها ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “توانرا چوار تۆمەتباریش کە لە خوارەوە ئاماژە بەناوەکانیان دراوە بە گومانی تێوەگلانیان بە مامەڵەکردن بەو حەپانەوە دەستگیربکرێن و ڕوبەڕووی دادگا بکرێنەوە”.

بەگوێرەی ڕایگەیەندراوكەی ئاسایش تۆمەتبارەكان پێكهاتوون لە “ف س ک لەدایکبووی ساڵی 1981 بەڕەگەز کورد دانیشتووی قەزای کەلار، ا ر م لەدایکبووی 1967 بەڕەگەز کورد دانیشتووی قەزای کەلار، ع ح ف لەدایکبووی 1984 بەڕەگەز کورد دانیشتووی قەزای کەلار، ع خ ه لەدایکبووی 1976 بەڕەگەز عەرەب و دانیشتووی بەغداد”.

هەر چوار تۆمەتبارەکە بە پێی مادەی 14ی هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە لەگەڵیاندا، وەك ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی پێكردووە.

 


 

بابەتی پێشتر

پۆلیسی هەولێر کوژرانی کوڕەکەی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری پشتڕاست کردەوە

بابەتی دواتر

چوار ژن و چەند منداڵێکی داعش لە کەمپەکانەوە هەڵاتوون دەگەڕێنەوە و وڵاتی سوید

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share