بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لە چەند شوێنێكی هەولێر لافاو دروستبوو

ئەمشەو بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لە چەند شوێنێكی هەولێر لافاو دروستبوو

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئێستا بەهۆی بارانی بەخووڕەوە لە چەند شوێنێكی هەولێر لافاو دروستبووە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ هاوڵاتییان دروستكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە هەریەك لە بازاڕی تەیراوە، پردی شۆڕش، دارەتوو و بەحرەكە لافاو دروستبووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کردەوە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان…
Total
0
Share