رێواز فایەق: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندیی خەڵکی هەرێمە

سەرۆکی پەرلەمان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانیی هەرێم رایگەیاند، ئەو کێشەیەی لەسەر پرسی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان هەیە، کێشەیەکی درێژخایەنە، بەڵام هەر جارێک ئەو بابەتە لە پەرلەمان دەهاتە پێش، فراکسیۆنی پارتی رازی نەدەبوون قسەی لەسەر بکرێت.

رێواز فایەق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، تا درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیش ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنەبوون بێنە سەر مێزی گفتوگۆ، دەشڵێت، “ئێمە وەک یەکێتی هەموو هەوڵێکمان دا لە پەرلەمانی هەرێم ئەم یاسایە گۆڕانکاری تێدابکرێت، بەڵام ئامادە نەبوون.”

لەبارەی چوار بازنەیی هەڵبژاردنەوە رایگەیاند، هەر بازنەی هەر شارێک بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانەکەی دەبێت نوێنەری هەبێت لە پەرلەمان، بە شێوەیەکەی تر دادپەروەریی لە هەڵبژاردن دروست دەکات.

لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵییەوە جەختیشیکردەوە، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمە چونکە هەموو شارێک ژمارەی نوێنەرەکانی بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانەکەی دابەشدەکرێت بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراقی، کە ئاماری وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و وەزارەتی پلاندانانی عێراق جیاوازیی زۆر هەیە.

رێواز فایەق باسی لەوەشکرد، پێکهاتەکان خەڵکی رەسەنی هەرێمی کوردستانن و ئەوان وەک یەکێتی بە چاوی تەقدیرەوە لێیان دەڕوانن و پێیان وایە زەمینەکە لەبارە بۆ هەمووان بۆ ئەوەی بەشداریی هەڵبژاردن بکەن و سەرکەوتووبن.

راشیگەیاند، پارتی زۆر جار بە کورسی پێکهاتەکانەوە وەک زۆرینە قسەیان دەکرد، دەشڵێت، “من چەند جارێک بە نوێنەرانی پێکهاتەکانم وتووە، مەهێڵن بکرێنە بەشێک لە یارییە سیاسییەکان.”

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی: کانییە سروشتییەکان ئەگەر بەناوی خەڵکیشەوە بن لەسەر وەزارەتی دارایی تۆماردەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرەی دووەمی سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 7ـی بڕگەی 2 لە یاسای ژمارە 90ـی ساڵی 1975ـی هەموارکراو،…
Total
0
Share