نێچیرڤان بارزانی: با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی و لێبوردن و هەموومان پێكەوە بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان كاربكەین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی و لێبوردن و هەموومان پێكەوە بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان كاربكەین”.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێت، “جەژنی پیرۆزی رەمەزان بە گەرمی لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان، عێراق و جیهان، بە تایبەتی لە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆزدەكەم، جەژن و پشوویەكی پڕ لە ئارامی و ئاسوودەیی و كامەرانی بۆ‌ هەمووان دەخوازم، هیوادارم جەژنی خێر و خۆشی بێت.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “با ئەم جەژنە پیرۆزە و مانا و ئامانج و پەیامەكانی لە پێكهاتنەوە، لێكخۆشبوون، لێكنزیكبوونەوە، ئاشتەوایی، چاكە و تەبایی، بۆ هەمووان ببنە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی و لێبوردن و پێكەوەیی و هەموومان پێكەوە بۆ خزمەت و خێری گەل و وڵاتەكەمان كاربكەین و هاریكار بین و بە هیوای رۆژگار و دۆخ و ژیان و داهاتووی باشتر، جەژن لە هەمووان پیرۆزبێت، هەموو ساڵێك بە خۆشی.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: جەژن بۆنەیەكی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردن ئازادی و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share