موحسین فەخریزادە، ئەو پیاوەی نەتانیاهۆ وتی’ناویتان لە یاد نەچێت’

لە کاتێکدا ئێران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەبوو لە دەنگۆیەک کە گوایە ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشدەکەنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی، لەناو دڵی ئێراندا تەنها یەک زانا و شارەزای بواری ئەتۆم کرایە ئامانج و تیرۆرکرا کە دوو ساڵ پێش ئێستا ناتانیاهۆ دەیوت “ئەم ناوەتان لە یاد نەچێت”.


موحسین فەخریزادە، سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی بوو لە وەزارەتی بەرگری ئێران، ناوێک بوو لەناو 500 زانای جیهانی بواری ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم.

دوو ساڵ پێش ئێستا کاتێک بینیامین ناتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەرقاڵی نیشاندانی چەند داتا و زانیارییەک بوو لەسەر پڕۆژەی ئەتۆمی ئێران و ئەو کەسانەی بەرپرسیارێتیان هەیە لەم پڕۆژەیەدا باسی موحسین فەخریزادەی کرد و وتی ناوی ئەم کەسەتان لە یاد نەچێت.

لەو کاتەوە کە ناتانیاهۆ باسی فەخریزادەی کرد، ئێران پاسەوان و تۆڕی پاراستنی بۆ زانا ئەتۆمییەکە دانا، دوێنێش کە لە نزیک شاری تاران تیرۆرکرا چەند ئۆتۆمبیلێک وەک پاسەوان پارێزگاریان لێکردووە، بەڵام لەیەکەم تاقیکردنەوەیاندا سەرکەوتوو نەبوون و نەیانتوانی موحسین فەخریزادە بپارێزن.

فەخریزادە چۆن کوژرا؟

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە میدیاکانی ئێران سەبارەت بە تیرۆری زانا ئەتۆمییەکە بڵاویان کردوەتەوە، پلانی ئەو کەسانەی ویستویانە فەخریزادە بکوژن، زۆر ورد و ڕاهێنراوانە بووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی فارس، موحسین فەخریزادە، لەگەڵ ئۆتۆمبیلەکانیدا کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ ڕۆشتونەتە شارۆچکەی ئابسەردەوە، یەک کیلۆمەتر دوای ئەوە ئۆتۆمبیلەکەی فەخریزادە بە دەستڕێژی گولە ڕادەگیرێت، پاش ڕاگرتنەکە ئۆتۆمبیلێکی جۆری نیسان کە تایەی ئۆتۆمبیلی بارکردووە تەقیوەتەوە و ناوچەکەی کردووە بە ئاگر.

لەو کاتەدا کە لە چەند شوێنێکەوە تەقەدەکرێت و یەکێک لە پاسەوانەکانی فەخریزادە ئۆتۆمبیلەکەی دەخاتە پێش ئۆتۆمبیلەکەی زانا ئەتۆمییەکەوە، بەلام ئەمە نابێتە پارێزەری و خۆی و فەخریزادە دەکوژرێن.

وێنەی ئەو ئۆتۆمبیلەی لەبەردەم موحسین فەخریزادەدا تەقیوەتەوە

بە پێی هەواڵێکی ناوەندی دەنگ و ڕەنگی ئێران، دوای ئەم ڕوداوە تەقەکەرەکان ڕایانکردووە و نەتوانراوە کەس دەستگیربکرێت.

بەپێی ئەو کاردانەوانەی کە بەرپرسانی ئێران دوای تیرۆری فەخریزادە نواندویانە، کوژرانی فەخریزادە یەکەم کەسایەتی تیرۆرکراوی کاریگەری ئێرانە لە دوای قاسمی سولەیمانییەوە.

بابەتی پێشتر

لە خۆپیشاندانەکانی پارێزگای زیقار چوار کەس کوژران و فەرماندەی پۆلیس دورخرایەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا کەشتیی فڕۆکەهەڵگری نیمیتزی بەرەو کەنداو جوڵاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share