وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە لە سبەینێدا بڕیاریدا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی لەگەڵ ئەوەی پشووی رەسمییە، دابەشکردنی مووچە بەردەوامدەبێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی سبەی سێشەممە، لەسەرجەم دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە تاوەکو سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران مووچەکانیان وەربگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە سبەینێ سێشەممە بە بۆنەی یادی رووخانی رژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی رەسمییە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: لەسەرتاسەری عێراق لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان کێشەی دروستکردووە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی لەکارکەوتنی ئامێرەکانی دەنگدان لە ناوەندەکاندا ڕوونکردنەوەی دا و دەڵێت، “کێشەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی…
Total
0
Share