جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بڵاوكردەوە رایگەیاند، جەژنی رەمەزان لە هەموو موسڵمانان پیرۆزبێت وعیبادەت و رۆژووی هەموو لایەك قبووڵ بێت و دەشڵێت،”جەژن بۆنەیەكی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردن ئازادی و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان”
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم پەیامێكی بەبۆنەوەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاوكردەوە و رایگەیاند، جەژنی رەمەزان لە هەموو موسوڵمانان پیرۆزبێت و عیبادەت و ڕۆژووی هەموو لایەك قبووڵ بێت و جەژن بۆنەیەكی گرنگە بۆ ئاشتەوایی و گەردن ئازادی و قووڵكردنەوەی گیانی پێكەوەژیان و لە ئەمساڵیشدا لەگەڵ بەهاری ڕەنگینی كوردستان و كرانەوەی دەرگا بەڕووی چارەسەركردنی كێشەی مووچە و بودجە ئاوێتە بووە و بەمەش هێندەی تر رۆژانی جەژن بۆ هاوڵاتییان خۆشتر و ئارامبەخشتر بووە.
هەر لە پەیامەكەی جێگری سەرۆك وەزیراندا هاتووە، هیوای رۆژانێكی پڕ لە خۆشی و ئارامی بۆ هەموولایەك دەخوازم و هەموو ڕۆژەكانتان وەك جەژن پڕبێت لە خۆشی و شادی.