دوو خانەكەی كەركوك كە مانگێك لەمەوبەر لە بازاڕی گەورەی كەركوك سووتان نۆژەندەكرێنەوە

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، هەردوو خانی كەركوك كە مانگێك لەمەوبەر لە بازاڕی گەورەی كەركوك سووتان نۆژەندەكرێنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، بە گوژمەی 890 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە كە لەسەر بودجەی پترۆدۆلار نۆژەندەكرێنەوە و ماوەی كاركردنی 90 رۆژ دەخایەنێت و لەلایەن تیمیكی ئەندازیاری بەڕێوەبەرایەتیی وەقفی سوننی و فەرمانگەی شوێنەواری شارەكەوە سەرپەرشتیدەكرێت.

خانی كەركوك لە 160دوكان و كۆگا پێكهاتبوون و 107یان سووتاوە و خاوەنەكانی زەرەمەند بوون.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، زیانەكانی دوكاندارەكان بە دوو ملیار دینار دەخەمڵێندرێت و سەرجەم كاسبكارانی داوای قەرەبووكردنەوە لە حكومەتی عێراق دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: گۆڕانكارییەكانی پرۆژەیاسای بودجە رەتدەكەینەوە

سەرۆكی هەرێم نیگەرانی لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگەكانی پرۆژەیاسای بودجە پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەردەبڕێت و رایدەگەیەنێت، “يه‌كجارى ره‌تيان ده‌كه‌ينه‌وه‌‌”.…
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: دەتوانین بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بە حکومەتێکی یەکگرتوو و پەرلەمانێکی چالاک رووبەرووی مەترسییەکان ببینەوە. سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی…
Total
0
Share