لیژنەی پێشوازیی بازگەی تاسڵوجە: ژمارەیەكی زۆری گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە و لە زیادبووندایە

بەرپرسی لیژنەی پێشوازیی گەشتیاران لە بازگەی تاسڵوجە، رایدەگەیەنێت، “لە ماوەی چەند جەژنی رابردوودا ئەوە یەکەمجارە بەو رێژە زۆرە گەشتیار سەردانی سلێمانی بکات”.

هەرێم عەبدولڕەحمان، بەرپرسی لیژنەی پێشوازیی گەشتیاران لە بازگەی تاسڵوجە، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بۆ پیشوازی لە گەشتیاران، لە سەرجەم بازگەکان تیمی پێشوازی دانراون و لە رۆژی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، هەشت هەزار گەشتیار لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتونەتە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ماوەی نزیکەی چوار جەژن دەبێت ئەوە یەکەمجارە بەو رێژە زۆرە گەشتیار سەردانی سلێمانی بکات.

لەبارەی شێوازی پێشوازیکردن لە گەشتیاران، هەرێم عەبدولڕەحمان، رایگەیاند، سێ تیمی پێشوازیی لەناو بازاڕ، بازگەی عەربەت و بازگەی تاسڵوجە هەن، پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن، پروشەر و رێنمایی گەشتیاری بە گەشتیاران دەدەن.

سبەینێ چوارشەممە، لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی حەژنی رەمەزانە، ساڵانە لەگەڵ جەژن و بۆنەکاندا، ژمارەیەک گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی دەکەن.

بابەتی پێشتر

رۆژانە دوو ملیار کوپ قاوە لە سەرانسەری جیهاندا دەخورێتەوە؛ سوود و زیانەکانی چین؟

بابەتی دواتر

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.6 پلە بە پێوەری رێختەر لە ئیندۆنیزیا روویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share