مەسك وادەی نیشتەجێبوونی مرۆڤ لەسەر مانگ و مەریخ دیاریدەكات

دامەزرێنەری كۆمپانیای سپەیس ئێكس پێشبینی دەكات كۆمپانیاكەی بتوانێت لە پێنج ساڵی داهاتوودا مرۆڤ بگەیەنێتە سەر مانگ و لە نێوان پێنج بۆ حەوت ساڵیشیدا بۆ سەر مەریخ.

ئیلۆن مەسك، خاوەنكار و ملیاردێری ئەمریكی و دامەزرێنەری كۆمپانیای (سپەیس ئێكس) لە چاوپێكەوتنێكدا لەسەر تۆڕی (ئێكس) رایگەیاند، سەرەتا یەكەم كەشتیی ئاسمانی لەسەر مەریخ دەنیشێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ كەسێك هەڵبگرێت.

باوەڕی خۆیشی نیشاندا بەوەی لەماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا دەتوانن مرۆڤ بگەیەننە سەر رووی مانگ، هەروەك یەكەم مرۆڤ كە دەیگەیەننە سەر رووی مەریخ لەنێوان پێنج بۆ حەوت ساڵدا دەبێت.

مەسك ئەوەشی وت، پاش ئەوەی دەگەنە توانای گەیاندنی مرۆڤ بۆ سەر مانگ و مەریخ، خەڵك دەتوانێت بگاتە سەر هەسارەكانی دیكەش. باوەڕیشی وایە كە ئەگەر مرۆڤ بتوانێت لەسەر هەسارە جیاوازەكانی دیكە بژی، هەلێكی باشتری دەبێت بۆ مانەوە لە ژیاندا.

پێشتر مەسك رایگەیاند، گەیشتنە سەر مەریخ و ژیان لەسەری پێویستی بە لانیكەم یەك ملیۆن كەس و چەندان ملیۆن تۆن شمەكە، كە پێیوایە دەتوانرێت لەماوەی 20 ساڵی داهاتوودا بگەیەندرێتە سەر هەسارە سوورەكە.

خاوەنكارە ئەمریكییەكە دەشڵێت، پرۆژەی داگیركردنی مەریخ بە مووشەكی (ستارشیپ 3) ئەنجامدەدرێت، كە نوێترینی ئێستایە.

ئاماژە بەوەشدەكات، چوون بۆ سەر مەریخ نزیكەی دوو ساڵ جارێك ئەنجامدەدرێت و، دووپاتیشیدەكاتەوە زۆرینەی نیشتەجێبووانی مەریخ ناگەڕێنەوە بۆ سەر زەوی، لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە كە دەبێت زامنی توانای گەڕانەوە بكرێت.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رادەگیرێت

بابەتی دواتر

گەشتوگوزاری دوكان: ئامادەكاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران كراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای مایکرۆسۆفت، گوگڵیش هۆشداری لەبارەی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئێران دەدات

کۆمپانیای گوگڵ هۆشداریدەدات لە زیادبوونی چالاکییەکانی گروپە هاککەرەکانی سەر بە ئێران، ڕاپۆرتێکی کۆمپانیاکە مەترسیی هەڵمەتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ئەو…
Total
0
Share