رێکخراوێک: لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر جیاکاری لە نێوان دەزگاکانی راگەیاندندا کرا

رێکخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایدەگەیەنێت، “لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێردا جارێکی دیکە جیاکاری لە نێوان دەزگاکانی راگەیاندن کرا” .

رێكخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 8ی نیسانی 2024، بە مەبەستی رووماڵکردنی ئاگرەکەی بازاڕی لەنگەی هەولێر، دووباره‌ جیاكاری له‌ نێوان ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراو رێگه‌نه‌درا به‌شێكی زۆر له‌ میدیاكان رووماڵی بكه‌ن، له‌ كاتێكدا به‌شێك له‌ ده‌زگاكان ئازادانه‌ رێگه‌ی رووماڵكردنیان پێدرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشیان کردە سەر چەند دەزگایەکی راگەیاندن و رێگرییان له‌ به‌شێك له‌ په‌یامنێر و وێنه‌گرانی چه‌ند ده‌زگایه‌ك كردو، به‌ زه‌بری هه‌ڕه‌شه‌ لە شوێنی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ دووریان خستنه‌وه، هەر ئەو کارمەندانه‌ش چه‌ند کەناڵێکی دیارییکراویان دەبردە شوێنی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌و ئاسانكاریان بۆ ده‌كردن.

رێکخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، دەشڵێت، ئێمه‌ له‌ رێكخراوی په‌یامنێران، نیگه‌رانی له‌م هه‌ڵوێسته‌ ده‌رده‌بڕین و یۆنامی و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگر لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کەوتەوە و بەو هۆیەوە چەندین دوکان سووتان، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت و لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە.

 

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە: بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی نزیکەی 15 هەزار پلەدار و پێشمەرگە

بابەتی دواتر

دوای کاتژمێر پێنج دوو تەلسکۆب لە گڵەزەردە دادەنرێن بۆ چاودێریی مانگ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێری فرۆشتگای خوێندنگەکان دەکەین

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، رۆژانە سەردانی فرۆشگای خوێندنگەکان دەکەین و بەردەوام چاودێری کوالێتی خواردن و پاکوخاوێنیان…
Total
0
Share