وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەمە 7ی کانونی دووەم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 80 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیانلەدەستدا.
لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 30 کەس لە هەولێر، 34 لە سلێمانی، 14 کەس لە دهۆک و لە هەریەکە لە ڕاپەڕین و گەرمیان یەک حاڵەتی کۆرۆنا تۆمارکراون”.
ڕاشیگەیاندووە، چوار کەس بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیانلەدەستداوە کە دوانیان لە سلێمانی، یەکێک لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆک گیانیانلەدەستداوە.