لە هەرێمی کوردستان ئەو شروبانە هەن کە ژمارەیەک منداڵ بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە؟

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەبارەی چەند شروبێکەوە هۆشداری دا ڕایگەیاند، کە ئەو شروبانە بوونەتەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک منداڵ.

لەبارەی بوونی ئەو شروبانە لە هەرێمی کوردستان و ئەگەری گیانلەدەستدانی منداڵ بەهۆیەوە، دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، شروبەکان چوار جۆرن و هیچ جۆرێکیان لە هەرێمی کوردستان بوونیان نییە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە نەخۆشخانە و شوێنە تەندروستییەکان شروبەکان نین بەڵام زانیاری نەبوو لەبارەی بازاڕی ڕەشەوە کە ئایا ئەو شروبانە دەهێنن یان نا.

سەبارەت بە گیانلەدەستدانی منداڵ بەهۆی شروبەکانەوە وتی، بەهۆی ئەوەی لە ناوندە تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان شروبەکان نییە بۆیە هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی منداڵەن بەوهۆیەوە تۆمارنەکراوە و بوونی نییە.

ئەمە لەکاتێکدایە لە هەفتەی ڕابردوودا ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا لە گامبیا، 66 منداڵ دوای خواردنەوەی جۆرێک لە شروبی کۆکە گیانیان لەدەستداوە، کە بەرهەمی کۆمپانیای میدین فارمسیتیکاڵی هندییە.

تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد، لەدوای بەکارهێنانی دەرمانەکە منداڵەکان دووچاری لەکارکەوتنی گورچیلە هاتوون، بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

شروبەکان بریتیین لە، Promethazine Oral Solution, Kofexmalin Baby Cough Syrup, Makoff Baby Cough Syrup and Magrip N Cold Syrup.

تاقیگەکانی WHO بۆیان دەرکەوتووە کە هەموو شروبەکان  بڕێکی پەسەندنەکراو، دای ئەسیلین گلایکۆڵ و ئیثیلین گلایکۆڵیان تێدایە، کە هەردووکیان دەکرێت ببێتە هۆی شکستێکی کوشندەی گورچیلەکان.

بابەتی پێشتر

لە دوای سەری ساڵ کێشەی مووچە لە عێراقدا سەرهەڵدەدات؟

بابەتی دواتر

کوردێک نازناوی کورتترین کەسی جیهانی پێدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share