سەندیکای ڕۆژنامەنوسان: ژمارەی پێشێلکارییەکان لە 2020دا بەرزبووەتەوە

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی کانونی دووەم ئاماری پێشێلکارییەکانی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا ئاماری پێشێلکارییەکان بەرزبووەتەوە. 

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنەی داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، لە ساڵی 2020دا بەراورد بە ساڵی 2019 ژمارەی پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان زیادییان کردووە و جۆری توندوتیژییەکانیش توندتر بوون.

بەپێی ئاماری سەندیکای ڕۆژنامەنوسان، “لە ساڵی 2020دا 138 پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان و 315 پێشێلکاری بەرامبەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان کراوە”.

لیژنەکە ئاماژەی بەوەکرد کە لە ساڵی ڕابردوودا 42 حاڵەتی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنوسان، 47 ڕێگریکردن لە ڕوماڵکردن، 32 حاڵەتی هێرش و سوکایەتیی کردن و هەشت لێدان تۆمارکراون.

هەربەپێی ئامارەکە چوار سکاڵا و سێ داخستنی کەناڵ و یەک وەرگرتنی بەڵێننامە لە ڕۆژنامەنوس کە ئیتر کارنەکات تۆمارکراوە.

سەندیکای ڕۆژنامەنوسان ئامارەکانی پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بەپێی پارێزگاکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هەولێر 46 حاڵەتی پێشێلکاری تۆمارکراوە، سلێمانی 36 حاڵەت، دهۆک 14 حاڵەت، هەڵەبجە 17 حاڵەت و کەرکوک 25  حاڵەت تۆمارکراون.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق ڕۆژی شەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ بودجەی گشتی دەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی تەندروستی: 80 کەسی دیکە لە هەرێم توشی کۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ سێشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار كەمێك بەرزبووەوە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی،…
Total
0
Share