حاڵەتێکی مردن و چوار تووشبووی تای خوێنبەربوون لە بەغداد تۆمارکرا

 

پارێزگاری بەغداد ئەمڕۆ شەممە بۆ یەکەم جار گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و تۆمارکردنی چوار حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکەی لە پایتەخت ڕاگەیاند.

محەمەد جابر عەتا پارێزگاری بەغداد ڕایگەیاند، لە ڕەسافە دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون و لە کەرخیش سێ حاڵەتی نەخۆشییەکە تۆمارکراون کە یەکێک لەوانەی کەرخ گیانیلەدەستداوە.

داوای ڕێکاری بەپەلە و توند لەوبارەیەوە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت لە باشبوونی دۆخی تەندروستیی هەندێک لەو تووشبووانە دەکاتەوە.

پارێزگاری بەغداد ئاماژەی بەوەکردووە، هیچ ناوچەیەک نییە لە بەغداد دیاریکراوبێت کە نەخۆشییەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقار چوار حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی تۆمارکرد و بەوەش ژمارەی تووشبووانی پارێزگاکە گەیشتە 40 تووشبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەرێم رێنمایی کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

بۆ کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشیی تاى خوێنبەربوون کە لەئێستادا لە کەرکوک و هەندێک پارێزگاى عێراقدا بڵاوبووەتەوە، وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ژمارەیەک…
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: سەربازانی جەنگی کەنداو زۆرترین مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی تێکچوونی دەمارییان لەسەرە

توێژینەوەیەکی پزیشکی دەریدەخات کە ئەو سەربازانەی بەشدارییان لە جەنگی کەنداودا کردووە، زۆرترین مەترسییان لەسەرە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی…
Total
0
Share