بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە لەسەر رێگای دەربەندیخان-زەڕایەن كەسێك گیانی لەدەستدا و دووانی دیكەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرێتیی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویكردەوە، كاتژمێر 10:30 خولەكی شەوی رابردوو، ئۆتۆمبێلێكی جۆری هیوندای/ توسان كە لە كەلارەوە بەرەو سلێمانی لە رێگادابووە، لەسەر رێگای سەرەكیی (دەربەندیخان-زەڕایەن) لە نزیك گوندی بیركێ بەهۆی لە كۆنتڕۆڵ دەرچوونەوە وەرگەڕا.
ئەوەشی ئاشكراكرد، ئۆتۆمبێلەكە دایكێك و كچ و كوڕێكی تیابووە، دایكەكەیان دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا و كچ و كوڕەكەش بە سووكی برینداربوون.