کاسبکارێک: ئێمە شک و گومانمان هەیە لە سووتانی بازاڕی لەنگە

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ئاگر لە بازاری لەنگەی هەولێر کەوتەوە، کاسبکاران و دووکاندارانی بازاڕی لەنگە دەڵێن، “گومانمان هەیە لە سووتانی بازاڕەکە.”

کاسبکاران باس لەوەدەکەن، زیانەکان زۆرن و بە سەدان دووکان سووتاون و بە دیاریکراوی نازاندرێت زیانەکان چەندن، بەهۆی بەردەوامی ئاگرەکەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەشێوەیەکی بەردەوام ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەرەوە لەبەردەم بازاڕی لەنگە هەبووە، بەڵام شەوی رابردوو ئەو ئۆتۆمبێلە لەوێ نەبووە و جێگەی پرسیارە بۆیان.

ئاگرەکەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە دوای کاتژمێر 7:30 خولەکەوە دەستی پێکردووە و بەردەوامی هەیە و لە ئێستادا تیمەکانی ئاگرکوژێنەرەوە لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

بابەتی پێشتر

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك قوربانی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

عێراق نرخی گەنمی ئەمساڵی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی ژمارەیەك داواكراو رادەگەیەنێت. هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی…
Total
0
Share