بانکی ناوەندیی عێراق رێژەی خستنەڕووی دۆلاری بەرزکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ ئەمرۆ یەکشەممە، 255 ملیۆن و 453 هەزار و 230 دۆلاری خستووەتەبازاڕەوە و بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم هاوتای 147 هەزار و 450 دینارە.

بە گوێرەی خشتەکەی بانکی ناوەندی، بۆ ئەمڕۆ لەو بڕە 22 ملیۆن و 720 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینە خستووەتەبازاڕەوە و ئەوەی دیکەی کە 232 ملیۆن و 733 هەزار و 230 دۆلارە بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانی فرۆشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو بانکەکە بڕی 253 ملیۆن و 74 هەزار و 268 دۆلاری خستەبازاڕەوە و تەنها 6 ملیۆن و 110 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەپیکور: ئەگەر مەرجەکانمان جێبەجێبکرێن ئامادەین بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەرج و داواکارییەکانیان جێبەجێبکرێن، ئامادەن بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە…
Total
0
Share