وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە شەڕەكەی گوڵەخانە پێشمەرگەیەكمان گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش بریندارە.
د. فەرهاد تۆفیق وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە شەڕەكەی گوڵەخانە پێشمەرگەیەكمان گیانیلەدەستدا و یەكێكی دیكەش بریندارە.
پێشتریش عەبدوڵا حاجی مەحمود، جێگری پێشووی سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێك هێرشیكردووەتە سەر ماڵەكەم لە گوڵەخانە و گوللەیەك بەر سەری كوڕەكەم كەوتووە بریندارە و هیچ زانیارییەكمان لەسەر دۆخی تەندروستی نییە.