بەرگریی شارستانی زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرەکەی سەر رێگای عەربەت – سلێمانی ئاشکرادەکات

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ئاگرەکەی سەر رێگای عەربەت – سلێمانی لەلایەن جوتیارانی سنوورەکەوە کراوەتەوە.

ئارام عەلی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەو ئاگرەی لەسەر رێگای عەربەت – سلێمانی کەوتووەتەوە لەلایەن جوتیارانی سنوورەکەوە کراوەتەوە بۆ سووتانی پاشماوەی دەغڵ و دانەکانیان کە جاڕەی پێدەوترێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند جارێک تیمەکانمان چوونەتە شوێنەکە و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە دوای رۆیشتنەوەیان جووتیارەکان دووبارە ئاگرەکەیان کردووتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share