هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر داوا لە ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەکات کە بەنیازی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێرین سەردانیان بکەن.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “داوا لە هاوڵاتییانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکەین کە ئارەزوی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێرییان هەیە لە جۆری (مۆڵەتی تایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت) سەردانی بەشی مۆلەت بکەن لە هاتوچۆی هەولێر بۆ وەرگرتنی فۆرم و دەستکردن بە ڕێکارەکانی مۆڵەت دەرهێنان”.

هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، لەسبەینێ 4ی کانونی دووەمەوە مامەڵەی مۆڵەتی شۆفێری بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە، “ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێریی هاتوچۆی هەولێر دابینکران تایبەتن بە تاقیکردنەوەی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی…
Total
0
Share