ئینستیتیوتى پەی لە راپۆرتێكدا رایدەگەیەنێت، پێویستە كاربكرێت بۆ ئەوەی هەرێم پارێزراو بێت و هەڵبژاردنیش نەخرێتە تونێلێكی داخراوەوە و دەشڵێت، لە غیابی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكاندا دامەزراوەكانی دیكەش پەكیان دەكەوێت.
ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئەمڕۆ 16هەمین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێنج ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022 سوێندی یاساییان خواردووە و بەپێی یاسا و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی مافی ئەندامێتییان نەبووە، چەند مانگێک مووچەی پەرلەمانتارییان وەرگرتووە و دواتریش لەسەر داوای خۆیان و وەزیری دارایی و ئابوری لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر خانەنشینکردنیان دراوە.
ئەو پەرلەمانتارانە پێکدێن لە (سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان و دلێر عەبدولخالق لە فراکسیۆنی گۆڕان، عەبدوڵا حەسەن حەمەد و لەیلا عەلی عەبدولعەزیز لە فراکسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی و بێروان فەقێ ئیسماعیل پەرلەمانتاری سەربەخۆ).
بەپێی راپۆرتەکەی ئینستیتیوتی پەی، بەدرێژایی ماوەی مانەوەیان لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا، بە هەر پێنج ئەندامەكە تەنها هەشت خولەک و 45 چرکە قسەیان کردووە.
رێكخراوەكە ئاماژە بەو مووچانەش دەكات کە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان دوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان “بە نایاسایی” وەریانگرتووە و سەرجەمی دەکاتە چوار ملیار و 256 ملیۆن دینار و پێویستە بۆ گەنجینەی گشتی بگێڕنەوە.
رێكخراوەكە لەگەڵ راپۆرتەكەیدا چەند پەیام و داوایەكیشی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەدات و دەڵێت، پێویستە كاربكرێت بۆ ئەوەی هەرێم پارێزراو بێت و هەڵبژاردنیش نەخرێتە تونێلێكی داخراوەوە.
دەقی راپۆرتەکەی ئینستیتیوتی پەی:
خانەنشینی نایاسایی
حكومەتی هەرێم لەبەر شەڕكردن لەسەر موچەی نایاسایی، فریای بەرگریكردن لە موچەی یاسایی ناكەوێت!
پەرلەمانی كوردستان دوابەدوای ئەوەی بەهۆكاری نەگەیشتنە سازانی هێزە سیاسیەكان لەلایەك و لاوازی و بێ ئیرادەیی خۆیەوە نەیتوانی نەخشەڕێگایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دابنێت و بەڕوو سوری تەمەنی خولەكەی خۆی كۆتاپێبێنێ، ئەوە بوو لە (9/10/2022) بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی خۆی بۆ ساڵێك دا، بۆ درێژكردنەوەكە چەند بیانوێكی هێنابوویەوە، كە لە هۆكارەكانی دەرچوونی یاساكەدا هاتبوو، وەك: رێگری كردن لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی، گەرەنتیكردنی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان، تەواوكردنی ڕێكسازییە یاسایی و كارگێڕی و هونەرییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی، دەستەبەركردنی تۆماری بایۆمەتری پاك و بێگەرد ڕەخساندنی ژینگەیەكی سیاسی لەبار بۆ هێنانەدی یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتیمانی.
بەڵام لەراستیدا هۆكارە راستەقینەكانی درێژكردنەوەكە لەوكاتەدا هیچ كام لەو بیانوانە نەبوون، چونكە ئەو بیانوانەی هێنرابوونەوە دەرەنجام بوون نەك هۆكار، هۆكارە هەقیقییەكان بریتی بوون لە: خراپی رەوشی جەماوەریی لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان و ترسیان لە هەڵبژاردن كە دەنگ و كورسیەكانیان كەم بێتەوە، هەروەها ململانێی ناتەندروستیان و باوەڕ نەبوونیان بە دەستاودەستكردنی دەسەڵات. هەر ئەم هۆكارانەش بوونە مایەی ئەوەی پەرلەمان كەمتەرخەم بێت و بە ئەركەكانی هەڵنەستێت.
دوای هەشت مانگ لە درێژكردنەوەی تەمەنی، پەرلەمان هیچ كام لەو ئەركانەی جێبەجێنەكرد، نە رێگری كرد لە دروستبوونی بۆشایی یاسایی، نە گەرەنتی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكانی پێكرا، نە ڕێكسازییە یاسایی و كارگێڕی و هونەرییەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی تەواو كرد، نە تۆمارێكی بایۆمەتری پاك و بێگەردی دەستەبەر كردو نە هیچ ژینگەیەكی سیاسی لەباری رەخساند بۆ هێنانەدی یەكڕیزی و كۆدەنگی نیشتیمانی. بەپێچەوانەوە نەك هەر ئەوانەی نەكرد بەڵكو دەستەی سەرۆكایەتی ماوەیەكی زۆر دانیشتنە ئاساییەكانیشیان پەكخست.
دواتر لە (30/5/2023) بەهۆی چەند سكاڵایەكەوە، دادگەی ئیتیحادی بڕیاری نادەستوریبوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیدا، ئەو ماوەیەی لە (6/11/2022) تا (30/5/2023) ی بە نایاسایی دانا، بەمەش سەرجەم ئەو یاساو بڕیارانەی پەرلەمان دابوونی، ئەو هەنگاوانەی نابووی لە پڕكردنەوەی شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكان بە ئەندامی نوێ و سوێندخواردنیان، پوچەڵ كرانەوە.
بەپێی بڕیارەكەی دادگە، ئەو ماوەیەی پەرلەمانتاران موچەیان وەرگرتبوو نایاسایی بوو، دەبوایە موچەكان بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە، بەلام هیچ پەرلەمانتارێك موچەكەی نەگێڕایەوە، بەوانەشەوە كە لە ئێستادا لیستیان دروستكردووە، یا لەنێو حزبەكانیاندا خۆیان كاندید كردۆتەوە، گوایە بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندی هاولاتیان دەیانەوێ بچنەوە پەرلەمان! ئەمە لە كاتێكدا موچەخۆران تا ئێستا چوار موچەیان وەرنەگرتووە، كەچی پەرلەمانتارەكان حەوت موچەیان بە نایاسایی خوارد.
خۆ ئەگەر حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی، پەرۆشی موچەخۆران بوونایە دەبوایە شەڕی بڕینی موچەی نایاساییان بكردایە، ئەوكاتە موچەی یاسایی ئۆتۆماتیكی شوێنی خۆی دەكردەوە. لەكاتێكدا دەبوایە پابەند بن بە گێڕانەوەو لێسەندنەوەی موچە نایاساییەكان، نەك هەر نەیانگێڕایەوە بەڵكو دوو مانگی تریشیان دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگەی ئیتحادی بە نایاسایی بەسەر پەرلەمانتاراندا دابەشكرد.
ئێمە وەك ئینستتوتی پەی، چەندین راپۆرتمان بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە، دەیان یادداشتمان پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كرد، هەر لە سەرۆكایەتیەكانی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی دادوەریەوە تا وەزارەتی دارایی، بەڵام سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی بەردەوام بوون لە پێدانی موچە نایاساییەكە، یادداشتمان پێشكەش بە دامەزراوەكانی (داواكاری گشتی، دەستەی نەزاهە، دیوانی چاودێری دارایی) كرد، بەڵام ئەوانیش كە ئەركی خۆیان بوو بەدواداچوون بكەن و رێگر بن، كەچی هیچكامیان دەنگیان لێوە نەهات!
سەرباری هەموو ئەوانە، لە ئێستادا فەزاحەتێكی گەورەتر بەڕێوەیە، بەپێی ئەو بەڵگەو دۆكیۆمێنتانەی دەست ئینستتیوتی پەی كەوتووە، پێنج لەو پەرلەمانتارانەی لە دوای (6/11/2022) بەنایاسایی سوێندیان خواردبوو، داواكارییەكیان پێشكەش بە سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان كردووە و داوای خانەنشینی دەكەن، كە داواكاران بریتین لە (سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان) و (دلێر عەبدولخالق حاجی) لە بزوتنەوەی گۆڕان، (عەبدوڵلا حەسەن حەمەد) و (لەیلا عەلی عەبدولعەزیز) لە بزوتنەوەی ئیسلامی، (بێروان فەقێ ئیسماعیل) لە یەكگرتووی ئیسلامی (هەر بۆ زانیاری دوای سوێندخواردنی بێروان فەقێ لە پەرلەمان، یەكگرتووی ئیسلامی ناوبراوی لە ریزەكانی خۆی دەركرد)، بەپێَی زانیارییەكانی ئینستتیوتی پەی سەرۆكایەتی دیوان بەبی ئەوەی پشتگیرییان لێ بكات تەنها یادداشتەكەیانی ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە، دواتر داواكارییەكە لەلایەن وەزیری داراییەوە براوەتە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و لە رۆژی (27/3/2024) یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە بووە، هەروەك بەڵێنیان پێدراوە، ئەگەری ئەوە هەیە هەر پێنجیان خانەنشین بكرێن. ئەمە لە كاتێكدایە كە موچەخۆران موچەی چوار مانگیان وەرنەگرتووە، رۆژی بەر لە كۆبوونەوەكەش سەرۆكی حكومەت لە میدیاكانەوە موژدەی ئەوەی دابوو گوایە لە كۆبوونەوەكەدا هەواڵی دڵخۆشكەری بۆ موچەخۆران و هاوڵاتیان پێیە! كەچی یەك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە خانەنشینكردنی ئەو پەرلەمانتارانە بە شێوەیەكی نایاسایی.
شایانی باسە ئەو بەرێزانە یەكێكیان تەنها (5) مانگ، چوارەكەی تریشیان تەنها دوو مانگ و پانزە رۆژ لەپەرلەمان دەوامیان كردووە. یەكێكیان بەشداری (5) كۆبوونەوەو ئەوانەی تر بەشداری تەنها (3) كۆبوونەوەیان كردووە، هیچ كامیان هیچ پرۆژە یاسایەكیان واژۆ نەكردووە، بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانیان نەكردووە، تەنانەت بە هەر پێنجیان لەو ماوەیەی لە پەرلەمان بوونە تەنها (8:45) هەشت خولەك و چل و پێنج چركە لە دانیشتنەكاندا قسەیان كردووە كەچی لەبەرامبەردا بە هەر پێنجیان بڕی (172.200.000) سەد و حەفتاو دوو ملیۆن دیناریان وەك موچە وەرگرتووە. ئێستاش بە نایاسایی داوای خانەنشینی دەكەن وەك ئەوەی بیریان چووبێت ئەو ماوە كورتەی لە پەرلەمان بوون بە یاساداڕێژەر (مشرع) و پارێزەری یاسا ناوبراون! سەرجەم وردەكارییەكانیان لە خشتەكاندا خراونەتە روو.
جگە لەمانە لەو ماوەیەدا (واتە دوای درێژكردنەوەی تەمەنی بە نایاسایی) پەرلەمانی كوردستان (7) یاسای پەسەند كردووە، كە بە نەبوو دادەنرێن، كەچی حكومەتی هەرێم بە بڕیارێك بە ژمارە (12952) كە لە (12/10/2023) دەریكردووە كار بەو یاسایانە دەكات، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و بڕیاری دادگایە، لەداهاتوودا كێشە بۆ حكومەت و خەڵكی كوردستان دەنێتەوە.
ئەگەر سەبارەت بەم دۆسیانە، هەر كەسێك لە دادگەی ئیتیحادی سكاڵا تۆمار بكات، دادگا لەبەرژەوەندی سكاڵاكار و لە دژی حكومەتی هەرێم بڕیار دەدات، هەموو ئەو یاساو بڕیارانە و خانەنشین بوونە نایاساییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە، داوای گێڕانەوەی ئەو موچە نایاساییانە دەكات كە وەرگیراون، ئەو كاتە حكومەتی هەرێم دیسانەوە رایدەگەیەنێ كە دادگەی ئیتیحادی دژ بە حكومەتی هەرێمە، لەكاتێكدا حكومەت خۆی كارتی نایاسایی دەدات بە دادگا تا دژی بجولێتەوە!
ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەگەر بچێتە سەر و ئەنجامبدرێت، وێڕای ئەوەی یاساشكێنیەكی روونە، دروستكردنی دۆخێكی ناعەدالەتییە لەنێوان تاكەكانی كۆمەڵگە، سوكایەتیشە بە دامەزراوەیەكی بەرز و پیرۆزی وەك پەرلەمان، چونكە پەرلەمانی پێ لاواز دەبێت، باشتر وابوو سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و حزبە سیاسییەكان بەدواداچوونیان بكردایە بۆ ئەو بڕیارە نابەجێیەی دادگەی ئیتیحادی دەریكردووە كە هیچیتر نابێت “پەرلەمان مەرجەعی باڵای یەكلاكردنەوەی پرسە چارەنوسسازەكانی خەڵكی كوردستان”بێت. لەبەر هیچنا لەبەر بەرژەوەندی خۆیان، چونكە تا دامەزراوەی پەرلەمان تۆكمەو بەهێز بێت، حكومەت بەهێزتر دەبێت و حیزبە سیاسییەكانیش ئاسودەتر لە هاتنەدی خواست و داواكارییەكانیان، بەڵام بەداخەوە شەڕیان لەسەر ئەوەیە كامیان پێشێلی زیاتری یاسا بكەن لەپێناو دەسكەوت و بەرژەوەندیی بچوك!
بەشداری ئەندامەكان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان
مێژووی دانیشتن | ژمارەی دانیشتن | فراکسیۆن | ناوی ئەندام | ژ |
دانیشتنی ژمارە (15)ی ئاسایی ڕۆژی (30/11/2022) | 5 | بزووتنەوەی گۆڕان | سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان | 1. |
دانیشتنی ژمارە (1)ی ئاسایی ڕۆژی (1/3/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) | 3 | بزووتنەوەی گۆڕان | دلێر عەبدولخالق حاجی | 2. |
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) | 3 | بزووتنەوەی ئیسلامی | عەبدوڵا حەسەن حەمەد | 3. |
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) | 3 | بزووتنەوەی ئیسلامی | لەیلا عەلی عەبدولعەزیز | 4. |
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (٢)ی ئاسایی ڕۆژی (15/3/2023) | 3 | سەربەخۆ | بێروان فەقێ ئیسماعیل | 5. |
دانیشتنی ژمارە (3)ی ئاسایی ڕۆژی (17/5/2023) | ||||
دانیشتنی ژمارە (4)ی ئاسایی ڕۆژی (22/5/2023) |
بەشداری ئەندامان لە واژۆكردنی پێشنیازە یاساكاندا كە پێشكەشی پەرلەمان كراون و خوێندنەوەیان بۆ كراوە
ژ | ناوی ئەندام | فراکسیۆن | ژمارە پێشنیازە یاسا کە واژۆی کردووە |
١ | سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان | بزووتنەوەی گۆڕان | 0 |
٢ | دلێر عەبدولخالق حاجی | بزووتنەوەی گۆڕان | 0 |
٣ | عەبدوڵا حەسەن حەمەد | بزووتنەوەی ئیسلامی | 0 |
٤ | لەیلا عەلی عەبدولعەزیز | بزووتنەوەی ئیسلامی | 0 |
٥ | بێروان فەقێ ئیسماعیل | سەربەخۆ | 0 |
کۆی گشتی | 0 |
ژمارەی بەشداری ئاخاوتنی ئەندامەكان لە دانیشتنەكانی پەرلەمان
ژ | ناوی ئەندام | فراکسیۆن | ژمارەی وتەکانی |
١ | سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان | بزووتنەوەی گۆڕان | ٢ |
٢ | دلێر عەبدولخالق حاجی | بزووتنەوەی گۆڕان | ٤ |
٣ | عەبدوڵا حەسەن حەمەد | بزووتنەوەی ئیسلامی | ٤ |
٤ | لەیلا عەلی عەبدولعەزیز | بزووتنەوەی ئیسلامی | ١ |
٥ | بێروان فەقێ ئیسماعیل | سەربەخۆ | 0 |
کۆی گشتی | ١١ |
ماوەی قسەکردنی ئەندامەکان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان
ژ | ناوی ئەندام | فراکسیۆن | ماوەی قسەکردن | بە نووسین |
١ | سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان | بزووتنەوەی گۆڕان | 01:27 | یەک خولەک و بیست و حەوت چرکە |
٢ | دلێر عەبدولخالق حاجی | بزووتنەوەی گۆڕان | 02:06 | دوو خولەک و شەش چرکە |
٣ | عەبدوڵا حەسەن حەمەد | بزووتنەوەی ئیسلامی | 03:06 | سێ خولەک و شەش چرکە |
٤ | لەیلا عەلی عەبدولعەزیز | بزووتنەوەی ئیسلامی | 02:06 | دوو خولەک و شەش چرکە |
٥ | بێروان فەقێ ئیسماعیل | سەربەخۆ | 00:00 | هیچ قسەی نەکردووە |
کۆی گشتی | 08:45 | هەشت خولەک و چل و پێنج چرکە |
بەشداری ئەندامەكان لە كۆبوونەوەی لیژنەكانیاندا
(17/5/2023 تا 30/5/2023)
ژمارەی كۆبوونەوەكانی لیژنە لەو ماوەیە | ئەندامێتی لە لیژنە | ناوی ئەندام | ژ |
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | كاروباری تەندروستی و ژینگە | سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان | 1. |
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | دەستپاكی | دلێر عەبدولخالق حاجی | 2. |
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | پەروەردە و خوێندنی باڵا | عەبدوڵلا حەسەن حەمەد | 3. |
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن | ||
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | داكۆكی كردن لە مافی ئافرت | لەیلا عەلی عەبدولعەزیز | 4. |
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | ئەوقاف و كاروباری ئایینی | ||
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | كاروباری پێشمەرگە | بێروان فەقێ ئیسماعیل | 5. |
لیژنە لەو ماوەیە هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە | كشتوكاڵا و ئاودێری | ||
كەسیان بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكیان نەكردووە | كۆی گشتی |
ئەو مووچانەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی لەلایەن ئەو ئەندامانەوە وەرگیراوە
ژ | فراكسیۆن | بڕی پارە كە بەنایاسایی وەرگیراوە | ||
موچەی یەك مانگ | كۆی موچەی وەرگیراو | بە نوسین | ||
1. | سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان | 8.200.000 | 57.400.000 | پەنجاو حەوت ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار |
2. | دلێر عەبدولخالق حاجی | 8.400.000 | 28.700.000 | بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار |
3. | عەبدوڵلا حەسەن حەمەد | 8.400.000 | 28.700.000 | بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار |
4. | لەیلا عەلی عەبدولعەزیز | 8.400.000 | 28.700.000 | بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار |
5. | بێروان فەقێ ئیسماعیل | 8.400.000 | 28.700.000 | بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار |
كۆی گشتی | 41.000.000 | 172.200.000 | سەد و حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار |
سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان
چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (30/11/2022 تا 30/5/2023)
ز | بابەت | ژمارە |
1 | ماوەی دەوامی لە پەرلەمان | 6 مانگ |
2 | بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 5 |
3 | بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان | 0 |
4 | ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە | 0 |
5 | ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە | 0 |
6 | واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن | 0 |
7 | پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 0 |
8 | بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 2 جار |
9 | ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 01:27 بیست و حەوت چركە |
10 | بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە | 57.400.000 |
دلێر عەبدولخالق حاجی
چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)
ز | بابەت | ژمارە |
1 | ماوەی دەوامی لە پەرلەمان | 2 مانگ و نیو |
2 | بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 3 |
3 | بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان | 0 |
4 | ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە | 0 |
5 | ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە | 0 |
6 | واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن | 0 |
7 | پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 0 |
8 | بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 4 جار |
9 | ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 02:06 دوو خولەك و شەش چركە |
10 | بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە | 28.700.000 |
عەبدوڵلا حەسەن حەمەد
چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)
ز | بابەت | ژمارە |
1 | ماوەی دەوامی لە پەرلەمان | 2 مانگ و نیو |
2 | بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 3 |
3 | بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان | 0 |
4 | ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە | 0 |
5 | ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە | 0 |
6 | واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن | 0 |
7 | پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 0 |
8 | بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 4 جار |
9 | ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 03:06 سێ خولەك و شەش چركە |
10 | بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە | 28.700.000 |
لەیلا عەلی عەبدولعەزیز
چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)
ز | بابەت | ژمارە |
1 | ماوەی دەوامی لە پەرلەمان | 2 مانگ و نیو |
2 | بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 3 |
3 | بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان | 0 |
4 | ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە | 0 |
5 | ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە | 0 |
6 | واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن | 0 |
7 | پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 0 |
8 | بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 1 جار |
9 | ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 02:06 خولەك |
10 | بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە | 28.700.000 |
بێروان فەقێ ئیسماعیل
چالاكی لەو ماوەی وەك ئەندامی پەرلەمان سوێندی یاسایی خواردووە (15/3/2023 تا 30/5/2023)
ز | بابەت | ژمارە |
1 | ماوەی دەوامی لە پەرلەمان | 2 مانگ و نیو |
2 | بەشداری لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 3 |
3 | بەشداری لە كۆبوونەوەكانی لیژنەكان | 0 |
4 | ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئیمزای لەسەر كردووە | 0 |
5 | ئەو یادداشتانەی بەمەبەستی پرساندن واژۆی كردووە | 0 |
6 | واژۆكردنی یادداشت بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێك بۆ گفتوگۆكردن | 0 |
7 | پێشكەشكردنی بیرۆكە لە دانیشتنەكانی پەرلەمان | 0 |
8 | بەشداری قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 0 |
9 | ماوەی قسەكردنی لە دانیشتنەكان | 0 |
10 | بڕی ئەو موچەیەی لەو ماوەیەدا بە نایاسایی وەریگرتووە | 28.700.000 |
ئەنجام
1-بەهۆی پەیوەستنەبوون بە یاساو درێژكردنەوەی نادەستوریی تەمەنی پەرلەمانەوە، ماوەی ساڵ و نیوێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بۆشایی یاساییەوە.
2-لەدوای درێژكردنەوەی تەمەنی، بەرلەمانی كوردستان (7) یاسا و (1) بڕیاری دەركردووە، بەپێی بڕیاری دادگە پەرلەمان لەو رۆژەوە كە كۆتایی هاتووە ناتوانێت هیچ كارێك بكات، هەر لەبەر ئەم هۆكارە ئەو یاسایانەی لە دوای ئەو مێژووەوە دەرچوێنراون پوچەڵن و ناكرێت كاریان پێ بكرێت. (بڕوانە پاشكۆی ژمارە 2).
3-لە دوای تەواو بوونی تەمەنی پەرلەمان لە (6/11/2022 تا 30/5/2023) دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (6) موچەیەیان بە نایاسایی وەرگرتبوو كە دەبوایە بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
4-لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگەی فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (2) موچەی تریان بە نایاسایی وەرگرت كە نەدەبوایە وەریبگرن.
5-تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت كە ساڵ و نیوێكە بەپێی یاسا خولی پێنجەمی پەرلەمان كۆتایی هاتووە، كەچی زۆرینەی ئەندامانی ئەم خولەی پەرلەمان شوقەو خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن و چۆلیان نەكردووە كە ئەمەش بەكارهێنانی مولكی گشتیە لە دەرەوەی یاسا.
6-دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كە نزیكەی ساڵ و نیوێكە بەپێی یاسا لە ئەركەكانیاندا نەماون، كەچی تا ئێستاشی لەگەلدابێت بەنایاسایی خانوەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن (كە هەریەكەیان لە دوو خانوودا نیشتەجێن)، ئۆتۆمبێلەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن، پاسەوانەكانی پەرلەمان هێشتا لەلایانن، هەریەك لە ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی بەشێك لە فەرمانبەرانی ستافی نوسینگەكانی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە بارەگا حزبیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن.
7-سەرباری ئەوەی حكومەت كار بەڕێكەرە، بەردەوامە لەسەر بەنایاسایی خانەنشین كردن و بەخشینەوەی پلەو ئیمتیازات.
راسپاردە
1-هیچ كام لەو یاساو بڕیارانەی لەدوای (6/11/2022) لە پەرلەمانی كوردستانەوە دەركراون كاریان پێنەكرێت، چونكە بەپێی یاسا پوچەڵن.
2-ئەو بەڕێزانەی لە دوای (6/11/2022) لە پەرلەمانی كوردستان سوێندی یاساییان خواردوە، لەبەر ئەوەی پەرلەمان لەماوەی نادەستوریدا بووە، خانەنشین نەكرێن و بگەڕێنەوە سەر كاری پێشووی خۆیان.
3-ئەو موچانەی لە دوای (6/11/2022) بە نایاسایی دراون بگێڕدرێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
4-هەریەك لە دامەزراوەكانی دەستەی دەسپاكی و دیوانی چاودێری دارایی و داواكاری گشتی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیانە بكەن چونكە لەچوارچێوەی ئەركی خۆیاندایە.
5-لە زوترین كاتدا شوقەو خانوەكانی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتیەوە چۆڵ بكرێن و رادەستی ئیدارەی پەرلەمان بكرێنەوە.
6-لەئێستادا كە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بوونی نیە، نابێت سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان بچێتە ژێر ئەو فشارانەی لەسەری دەكرێَت، بۆ ئەوەی هیچیتر دامەزراوەیەكی گرنگی وەك پەرلەمان لەوە بێبایەختر نەكرێت.
خشتەی بڕی ئەو پارەیەی بەپێی یاسا پێویستە پەرلەمانتاران بیگێڕنەوە بۆ خەزێنەی گشتی
ژئەندام | فراكسیۆنبڕی پارە كە پێویستە بیگێڕنەوە | ژمارەی | ||
بۆ یەك مانگ | بۆ هەشت مانگ | |||
1. | پارتی دیموكراتی كوردستان | 45 | 235.300.000 | 1.655.300.000 |
2. | یەكێتی نیشتمانی كوردستان | 21 | 113.500.000 | 908.000.000 |
3. | بزوتنەوەی گۆران | 10 | 52.000.000 | 416.000.000 |
4. | ئەندامی تازەی گۆڕان/س.ع.ع | 8.200.000 | 57.400.000 | |
5. | ئەندامی تازەی گۆڕان/د.ع.ح | 8.400.000 | 28.700.000 | |
6. | ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی گۆڕان/ ع.ح.ص | 1 | 6.200.000 | 18.600.000 |
7. | ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی گۆڕان/ ش.ك.ص | 1 | 0 | 0 |
8. | جولانەوەی نەوەی نوێ | 4 | 0 | 0 |
9. | ئەندامی دەستلەكار كێشاوەی نەوەی نوێ/ ك.ف. | 1 | 6.200.000 | 18.600.000 |
10. | كۆمەڵی دادگەری كوردستان | 7 | 35.400.000 | 283.200.000 |
11. | یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان | 5 | 21.000.000 | 84.000.000 |
12. | لیستی سەردەم | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
13. | لیستی ئازادی | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
14. | پارتی گەشەپێدانی توركمانی | 2 | 10.400.000 | 83.200.000 |
15. | لیستی چاكسازی توركمانی | 1 | 5.500.000 | 44.000.000 |
16. | لیستی بەرەی توركمانی | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
17. | لیستی میللەت | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
18. | هاوپەیمانی یەكێتی نەتەوەیی | 3 | 14.600.000 | 116.800.000 |
19. | ئەنجومەنی گەلی كلدانی سریانی ئاشووری | 1 | 6.200.000 | 65.600.000 |
20. | لیستی رافیدەین | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
21. | لیستی ئەرمەن | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
22. | بزوتنەوەی ئیسلامی | 2 | 16.400.000 | 57.400.000 |
23. | پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ س.ف.م | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
24. | پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ م.ب.ق | 1 | 4.200.000 | 33.600.000 |
25. | پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ د.ا.ح | 1 | 6.200.000 | 65.600.000 |
26. | پەرلەمانتاری سەربەخۆ/ ش.ن.و | 1 | 6.200.000 | 65.600.000 |
27. | پەرلەمانتاری سەربەخۆی تازە/ ب.ف.ا | 1 | 8.400.000 | 28.700.000 |
کۆی گشتی | 593700000 | 4.265.500.000 |