قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت بڕیارێکی دەرکرد

قائیمقامیەتی سلێمانی لەبارەی رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتەوە دەڵێت، ”رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی دەدرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، ”بە مەبەستی دانانی هاوسەنگی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت، لیژنەی دیاریكردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری و ماسی کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا”.

دەشڵێت، ”لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا کرا و بڕیاردرا بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ پرکردنەوی خواستی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، پشت بە مریشک و هێلکەی پڕۆژەکانی ناوخۆ ببەسترێت، هاوکات لە چوارچێوەی بڕیار و رێنماییەکانی حکومەتی هەرێم رێگە بە هاوردەکردنی گۆشتی سوور و ئاژەڵی زیندوو و ماسی بدرێت”.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکات

بابەتی دواتر

چوار کەس بە تۆمەتی راوکردن  دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share