نێچیرڤان بارزانی: داوادەکەین حكومەتی عێراق كوردانى فه‌يلى قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌

سەرۆكی هەرێم داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات قەرەبووی كوردانی فەیلی بكاتەوە و دەشڵێت، ده‌بێت ئه‌و رابردووه‌ بۆ هه‌موومان ببێته‌ په‌ند و وانه‌.

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پەیامێكی بەبۆنەی يادى چل و چوار ساڵه‌ى جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى بڵاوكردەوە و رایگەیاند، كوردانی فەیلی له‌ شاڵاوێكى دڕندانه‌ى رژێمى ئه‌وساى عێراقدا، له‌به‌ر كوردبوون و پشتگيرييان له‌ شۆڕشى كوردستان، رووبه‌ڕووى كوشتن، گرتن، ده‌ركردن و بێسه‌روشوێنكردن بوونه‌وه‌ و ره‌گه‌زنامه‌ و سامان و ماڵ و حاڵيان لێسه‌نرايه‌وه‌‌.

نێچیرڤان بارزانی داوا لە حكومەتی ناوەند دەكات “به‌پێى بڕيارى دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق كه‌ ئه‌و تاوانه‌ى به‌ جينۆسايد ناساند، كوردانى فه‌يلى له‌ هه‌موو روويه‌كه‌وه‌ قه‌ره‌بوو بكاته‌وه‌، ره‌گه‌زنامه‌ و موڵك و ماڵيان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكات‌، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵ و كۆششدا ده‌بين و هه‌رچى پێويست بێت هاوكار ده‌بين”.

دووپاتیشیدەكاتەوە، جينۆسايدى كوردانى فه‌يلى و هه‌موو هه‌وڵه‌كانى سڕينه‌وه‌ و تاوانه‌كان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لى كوردستان، مێژوويه‌كى ره‌ش و رابردوويه‌كى تاڵى پڕ له‌ هه‌ڵه‌ى عێراقه‌ كه‌ بووه‌‌ هۆى نه‌هامه‌تى و ناسه‌قامگيرى بۆ وڵات. ده‌بێ ئه‌و رابردووه‌ بۆ هه‌موومان ببێته‌ په‌ند و وانه‌ و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر له‌سه‌ر بنه‌ماى پێكه‌وه‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌ عێراق، سوودى لێوه‌ربگرين.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنیی ڕوسیاوە ناتۆ پەرە بە پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکرانیا دەدات

ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانیی ناتۆ ڕایگەیاند، هاوپەیمانێتییەکەیان ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ئۆکرانیا واژووکردووە بۆ پەرەپێدانی پاڵپشتییەکانی بۆ ئەو وڵاتە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی…
Total
0
Share