وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێك لەبارەی مووچەی مانگی سێ بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، وەفدی هەرێم لە دوای چەندین دیدار و كۆبوونەوەی گرنگ و سەركەوتوو و تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران كۆتاییان بە سەردانەكەیان بۆ بەغداد هێناوە و گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی چەندین كۆبوونەوەی گرنگ و سەركەوتوو لەگەڵ لایەنەپەیوەندیدارەكانی حكومەتی عێراق لەسەر پرسی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان و تەواوكردنی رێكارەكانی ناردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان وەفدی هەرێمی كوردستان كۆتاییان بە سەردانەكەیان بۆ بەغداد هێنا و گەڕانەوە هەرێمی كوردستان.

#ئێستا

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share