دێربی مێرسیساید بە یەکسانبوون کۆتاییهات

ئەمڕۆ، شەممە یەکێک لە بەهێزترین ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی پێنجی خولی نایابی ئینگلیزی لە یاریگای گودیسۆن پارک لەنێوان یانەکانی ئێڤەرتۆن و لیڤەرپوڵ ئەنجامدرا و یەکسانبوون باڵی بەسەر ئەنجامەکەدا کێشا. 

لە دەستپێکی تایمی یەکەم (خولەکی سێ) سادیۆ مانێ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوڵ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، ئەم گۆڵەش دەرفەتی بە شین پۆشەکاندا لە زۆرینەی ساتەکانی ئەو تایمەدا بە شێوازی هێرشبەری یاریبکەن و هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بدەن.

لە خولەکی 19 مایکڵ کین گۆڵی یەکسانکردنەوەی بۆ ئێڤەرتۆن تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات (1-1).

لە تایمی دووەمدا هەمان سیناریۆکان دووبارەبوونەوە، محەمەد سەڵاح لە خولەکی 72 گۆڵی دووەمی لیڤەرپوڵی تۆمارکرد، لە خولەکی 81 دۆمینیک کالڤێرت لیوین ئەنجامەکەی بۆ تۆفیس یەکسانکردەوە.

لەکۆتا ساتەکاندا هەردوو ڕاهێنەر، یۆرگن کلۆپ و کارلۆ ئەنچلۆتی هەوڵیاندا بە گۆڕانکارییەکانیان پێشەنگی بگرن، بەڵام هیچ یەکێک لە هێرشبەران سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕ و یارییەکە (2-2) یەکسانبوون کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمڕۆ، ئێڤەرتۆن بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بەردەوامبوو، هەروەها لیڤەرپوڵ ژمارەی خاڵەکانی بۆ 10 خاڵ بەرزکردەوە و بەشێوەیەکی کاتی بۆ پلەی دووەم سەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی…
زیاتر ببینە

رێکخراوێک: لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێر جیاکاری لە نێوان دەزگاکانی راگەیاندندا کرا

رێکخراوی په‌یامنێران بۆ ماف و گه‌شه‌پێدان، رایدەگەیەنێت، “لە رووماڵی سووتانی بازاڕی لەنگەی هەولێردا جارێکی دیکە جیاکاری لە نێوان…
Total
0
Share