تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکرا

لە شاری هەولێر تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراو دەست بەسەر بڕی یەک کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رێکەوتی یەکی نیسانی 2024 لە شاری هەولێر تیمەکانمان توانییان تۆمەتبارێك دەستگیر بکەن کە کاری کڕین و فرۆشتنی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد، هاوکات لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی (یەك)کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (ماریجوانا) دەستی بەسەرداگیرا.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان-دا هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان راگیراوەو لەژێر لێکۆلینەوە دایە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 11.7 ملیۆن دۆلاری کاشی خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

عەبدوڵای حاجی مەحمود: بەشداری کۆنگرە دەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بە پشتیوانیی خەڵکی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، درێژە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال دەدات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی سەردانی د. فوئاد مەعسوم، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و ئەندامی…
Total
0
Share