بافڵ تاڵەبانی بەشداریی پرسەی شەهیدێكی دژەتیرۆری كرد

بافڵ تاڵەبانی بەشداری لە پرسەی شەھید ڕێکەوت محەمەد ھەیاس-دا كرد كە دوای برینداربوونی لە شەڕی داعشدا بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە شەهیدبوو.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی شەھید ڕێکەوت محەمەد ھەیاس پێشمەرگەی دژەتیرۆر کە لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە کەرکوک برینداربوو، پاش چەند ساڵێک لەگەڵ ململانێی سەخت و بەئازار ئەمڕۆ ناوبراو شەهیدبوو .

‎بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، لەمیانەی بەشداریكردنی لە پرسەكەدا بافڵ تاڵەبانی لە نزیکەوە هاوخەمی وسەرەخۆشیی قووڵی خۆی گەیاندووەتە خانەوادەی شەھید ڕێکەوت و هیوای خواستووە ئەمە دواخەم و ناخۆشییان بێت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. ئاوی زرێبار نزیکەی هەزار و 500 هێکتار وشکیکردووە

بابەتی دواتر

کرێکارێک بە تەزووی کارەبا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
1
Share