عەبدوڵای حاجی مەحمود: بەشداری کۆنگرە دەکەین

گرژییەکانی نێوان سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموكرات و برا و جێگری سەرۆکی پارتەکە بەردەوامی هەیە، عەبدوڵای حاجی مەحمود دەڵێت، سبەی بەشداریی کۆنگرەی پارتەکەم دەکەم و مافی خۆمە.

بەیانیی ئەمڕۆ جارێکی دیکە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و عەبدوڵای حاجی مەحمودی برای کە جێگری سەرۆکی پارتەکەیە دروستبوو، ئەوەش دوای ئەوەی کوڕی عەبدوڵای حاجی مەحمود گەڕاوەتەوە بۆ گوندی گوڵەخانە بە مەبەستی چوونی بۆ ناو ماڵەکەی، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن، “لەلایەن پێشمەرگەکانی باڵی محەمەدی حاجی مەحمودەوە تەقەیان لێکراوە و رێگرییان لێکراوە و، لە ئێستاشدا کوڕەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا تەوقدراوە”.

دوێنێ سێشەممە، فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان، رۆژی پێنجشەممە 4ی نیسان حزبەكەیان کۆنگرەی هەشتەمی خۆی لە پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێت، لەو بارەیەوە عەبدوڵای حاجی مەحمود رایگەیاند، بەشداری کۆنگرە دەكات، ئەوەش سەرەڕای دوورخستنەوەی لە لەلایەن سەرۆکی پارتەکەوە کە محەمەدی حاجی مەحمودی برایەتی.

عەبدوڵای حاجی مەحمود هۆشداریشیدا، لەوەی بەرپرسیارییەتی ئەنجامی کۆنگرەکە هەڵناگرن ئەگەر تێکبچێت یاخود نوێنەری کۆمسیۆن شوێنەکە بەجێبهێڵێت، چونکە لە ژێر زەبری هێزی سەربازییدا کۆنگرە ئەنجام نادرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، جەختی لە ڕێکارەکانی پەیوەست بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن کردەوە لە هەرێمی کوردستان و ڕایگەیاند، ڤاکسینەکان…
Total
0
Share