ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق تەنها 11.7 ملیۆن دۆلاری کاشی خستووەتە بازاڕەوە

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 256 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 256 ملیۆن و 413 هەزار و 14 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 244 ملیۆن و 703 هەزار و 14 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 11 ملیۆن و 710 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 2ی نیسانی 2024 بوو کە تێیدا 250 ملیۆن و 17 هەزار و 41 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزە لە هەڵەبجە روویدا

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێکی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم دابەزی، بەهۆی ئەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای…
زیاتر ببینە

خەمیس خەنجەر دەستی لەكاركێشایەوە

خەمیس خەنجەر سەرۆكی حزبی سیادە ئەمڕۆ دەست لەكاركێشانەوەی لە سەرۆكایەتیی حزبەكەی بە نووسراوێكی رەسمی ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی…
Total
0
Share