نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم دابەزی، بەهۆی ئەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکی هەبووە، هەروەها بەهۆی ترس لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت و دواکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.

نەوتی خاوی برێنت 36 سەنت و بەڕێژەی %0.65 نرخەکەی دابەزی، و بەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 55.45 دۆلار.، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە 10 سەنت لە نرخەکەی لەدەستدا.

هەروەها نرخی نەوتی خاوی تەکساس، 33 سەنت و بەڕێژەی %0.62 دابەزی و بەمەش نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس گەیشتە 52.52 دۆلار.

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی زۆر بەرزبووەوە و بەپێی ئاماژەکانی بازاڕی جیهانی نرخەکەی بەرامبەر دراوەکانی ڕکابەری گەیشتە 90.753 ئەمەش بەهۆی بەربوونەوەی کڕینی کاڵا بە دۆلار.

بابەتی پێشتر

بایدن، زاڵمای خەلیلزاد لە پۆستەكەیدا دەهێڵێتەوە

بابەتی دواتر

ترەمپ چۆن بەرگری لە خۆی دەكات لە ئەگەری دادگاییكردنیدا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share