لەتیف نێروەیی: هەڵبژاردن دوابخرێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێم دروستدەبێت

ئەندامێكی سەركردایەتیی یەكێتی رایدەگەیەنێت، یەكێتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا و دەشڵێت، “هەڵبژاردن دوابخرێت مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستدەبێت”.

لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، كۆمەڵی نێودەوڵەتی جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا دەكەن و ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت قەیرانی دیكە روو لە هەرێم دەكات كە چارەسەركردنیان ئاسان نییە.

وتیشی، “یەكێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن و داوا لە لایەنەكانیش دەكات هاوكاربن لەسەرخستنی پڕۆسەكە و هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە و چونكە هەڵبژاردن نەكرێت دۆخی هەرێم خراپتردەبێت و مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی كوردستان دروستدەكات”.

بابەتی پێشتر

بەسڕە.. بەهۆی رووداوێكەوە چەند خوێندكارێك بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

سەرۆك كۆمار لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆكی فراكسیۆنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share